plus4
berî 1 saet
سبەی بارانی چڕو هەورەبرەسکە کەرکوک و ناوچەکە دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینی شارەزایانی کەشوهەوا سبەی شەپۆلێکی چڕی بارانبارین، کەرکوک و زۆربەی شارەکانی عێراق دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، شارەکانی کەرکوک و دهۆک و موسڵ و دیالەو هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و بەغدادو رومادی ، بارانبارین و ئەگەری تەرزەوو هەورەبروسکە دەیانگرێتەوە.
هاوکات هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەپێی دوایین داتا و نەخشە کەشناسییەکان، لە بەرەبەیانی سبەی یەکشەممە تا درەنگانی شەوی دووشەممە، تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی بەهێز و مەترسیداری کەشوهەوا."
ئاماژەشی بەوە داوە کە تایبەتمەندییەکانی ئەم شەپۆلە بریتییە لە:
- هەورەبرووسکەی زۆر بەهێز و بارانی بەلێزمە.
- دروستبوونی هەوری سوپەرسێل و تەرزەی قەبارە جیاواز.
- ئەگەری زۆری دروستبوونی لافاو لە شوێنە نزمەکان.
هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی رێنوێنی هاووڵاتییان دەکات و رایگەیاندووە: "بۆ پاراستنی گیان خۆتان و سەلامەتیتان ئۆتۆمبێلەکانتان لە شوێنی سەلامەت و داپۆشراو ڕابگرن (بۆ پاراستنی لە تەرزە)."
ئەوەشی خستووەتە روو: "لە کاتی هەورەبرووسکەدا، بە هیچ جۆرێک لە شوێنی بەرز، ژێر دار و ستوونی کارەبا مەوەستن، ئەگەر لەناو ئۆتۆمبێل بوون، باشترە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بمێننەوە، چونکە پارێزراوترە."




