plus4
berî 9 saet
روونکردنەوەیەک لە ئاژانسی هەواڵی Plus4ـەوە
دوای ئەو تێبینی و کاردانەوانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی دەستەواژەی (کوژراو ) لە ڕووماڵکردنی ڕووداوە ئەمنییەکانی دواییدا لە کەرکوک و دەوروبەری دروست بوون، وەک ئاژانسی Plus4 بە پێویستمان زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەینەوە:
ئێمە لە ئاژانسی Plus4، بە قووڵی درک بە هەستیاریی دۆخی کەرکوک و پیرۆزیی خوێنی هەموو مرۆڤەکان دەکەین کە دەبنە قوربانیی روداوەکان.
ئامانجی ئێمە هەرگیز بریندارکردنی هەست و سۆزی کەسوکاری قوربانیان و لایەنگرانی هێزە چەکدارەکان نەبووە و نابێت.
لەپێناو پاراستنی پرەنسیپە پیشەییەکانی ڕاگەیاندن و دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە لێکدانەوەیەکی هەڵە یان ناڕەزایەتییەک کە ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی.
ئاژانسەکەمان بڕیاری دا:
لەمەودوا لە جیاتی هەر دەستەواژەیەکی دیکە، وشەکانی (قوربانی) و (گیانلەدەستدان) بۆ قوربانیانی ڕووداوەکان بەکاردەهێندرێن.
پابەند دەبین بە گواستنەوەی ڕاستییەکان وەک خۆیان، بە جۆرێک کە خزمەت بە ئاشتیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی نێوان پێکهاتەکان بکات.
ئێمە بە رێزەوە لە قوربانیان دەڕوانین و هەمیشە هەوڵ دەدەین پەیامەکانمان دوور بن لە هەر ئاراستەیەکی سیاسی یان لایەنگرییەکی توندڕەوانە.
سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بە تێبینییە بونیاتنەرەکانیان هاوکارمان دەبن بۆ ئەوەی لە خزمەتکردنی ڕاستگۆیانە بەردەوام بین.
لەگەڵ ڕێزدا..
ئاژانسی هەواڵی Plus4





