کەرکوک
plus4
berî 1 saet

ڕێبوار تەها؛ لەڕۆژی پۆشاکی نەتەوەییدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

 

ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک، لەڕۆژی پۆشاکی نەتەوەییدا پەیامێکی بڵاوکردەوە:

🔸 دەقی پەیامەکەی پارێزگاری کەرکوک:

ڕۆژی جلی نەتەوەیی پیرۆزبێت.

سبەی رۆژی جلی نەتەوەییە؛ داوا لەهەموو خوێندکارانی کۆلێژ و پەیمانگاکان دەکەم لە کورد و عەرەب و تورکمان و کلدوئاشوری، بەپۆشینی جلی نەتەوەیی خۆیان، ئەم ڕۆژە بکەن بە رۆژی برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک.

ئەمڕۆ لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، وێڕای پیرۆزبایی، سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینی خۆمم ئاراستەی بەڕێز دکتۆر هەڵۆ عەسکەری، وەزیری خوێندنی باڵاو بەڕێز دکتۆر عومران جەمال، سەرۆکی زانکۆی کەرکوک کرد بۆ هەماهەنگییان لەگەڵ ئیدارەی کەرکوک.

رێبوار تەها

پارێزگاری کەرکوک