موجەتەبا
plus4
berî 15 saet

 کوڕەکەی خامەنەیی بەفەرمی کرایە رێبەری ئێران

 

ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەریی رایگەیاند کە ئایەتوڵا موجتەبا خامەنەیی بە رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژارد.

- موجتەبا خامنەیی کێیە؟

موجتەبا حوسێنی خامنەیی لەدایکبووی ٨ی ئەیلوولی ١٩٦٩، کوڕی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

موجتەبا لە ساڵی ١٩٦٩ لە مەشھەد لەدایکبووە و دووەم کوڕی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئێرانە.

حەوت ساڵی تەمەنی منداڵی لە شارەکانی سەردەشت و مەھاباد لە باکووری ڕۆژاوای ئێران بەسەر بردووە.

موجتەبا لە ساڵی ١٩٨٧ ھەتا ١٩٨٨ لە شەڕی ئێران و عێراقدا خزمەتی کردووە.

دەوترێت بەڕێوەبردنی میلیشیاکانی بەسیجی گرتووەتە دەست کە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٩ بەکارھاتوون.

بەپێی ڕۆژنامەی «گاردیان» و ڕۆژنامەی «لیبێراسیۆن»ی فەڕەنسی، باوەڕێکی بەرفراوان ھەیە کە موجتەبا خامنەیی کۆنترۆڵی سەروەت و سامانێکی دارایی گەورە دەکات.

موجتەبا لە حەوزەی قوم وانەی ئیلاھیات دەڵێتەوە.

موجتەبا خامنەیی لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ زەھرا حەداد عادل ھاوسەرگیری کرد.

یەکەم منداڵیان لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایکبوو.

لە ساڵی ٢٠٢٦، کوڕێکی و ھاوسەرەکەی، لەگەڵ باوکی و دایکی لە ھێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا.