مامۆستا کامەران
plus4
berî 15 saet

🔻کامەران عەلی بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە کەرکوک:

🔶 ڕۆژی 10ی ئازار بەرز رادەگرین کە ڕۆژی جلی نەتەوەییە.

🔶 سەرجەم کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگاکانی خوێندنی کوردی ئاگادار دەکەینەوە بە پۆشینی جلی ڕەسەنی کوردییەوە دەوام بکەن.

🔶 پێویستە لە کاتی ڕیزی بەیانیان لە گۆڕەپانی قوتابخانە لەلایەن بەڕێوەبەرەوە کورتە باسێک لەسەر گرنگی و ڕەسەنایەتی جلی کوردی وەک بەشێک لە ناسنامەی نەتەوەیی پێشکەش بکرێت.

🔶 نابێت تاقیکردنەوە لە وانەی یەکەمدا ئەنجام بدرێت بەڵکو تاقیکردنەوەکان دوابخرێت بۆ دوای وانەی یەکەم .

🔶 کارگێڕی قوتابخانەکان خۆیان دووربگرن لەهەموو جۆرە چالاکییەک لەبەر ​ڕێزگرتن لە پیرۆزیی مانگی ڕەمەزان و دۆخی نالەباری ناوچەکە .