الكوثر
plus4
berî 3 roj

ڕێوشوێنێکی پۆلیسی کەرکوک تووڕەیی لێدەکەوێتەوە

ئەمشەو هێزەکانی پۆلیسی کەرکوک گەمارۆی حوسێنییەی (کەوسەر)یان دا لەگەڕەکی تسعین و هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان تێدا ئەنجامداوە، بەوەی گوایا زانیارییان پێگەیشتووە لەنێو ئەو حوسێنییەوە بۆردوومانی هێزە بیانییەکان کراوە.

لەوبارەیەوە هاوپەیمانی ئینقازی تورکمان و جەبهەی تورکمانی؛ بەدوو بەیاننامەی جیا؛ ئیدانەی ئەو ڕێوشوێنەی پۆلیس دەکەن و داوای لێکۆڵینەوە دەکەن.