موقەدەم سامان
plus4
berî 21 saet

🔻موقەدەم سامان رەمەزان بێ تاوان دەرچوو

 

دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا سزاکەی سەر موقەدەم ( سامان رەمەزان )ی هەڵوەشاندەوەو بێ تاوانی راگەیاند لەتۆمەتەکان و بڕیاری ئازادکردنی داوە.

دادگا لەنوسراوەکەیدا دەڵێت: بەڵگەکان بەس نین بۆ تاوانبارکردنی ئەو ئەفسەرە چونکە لەتەوالێتدا پارەکە دۆزراوەتەوە نەک بەتۆمەتبارەکەو دواتریش سکاڵاکارەکەش داواکەی خۆی کشاندوەتەوە.

لە مانگی تەموزی ساڵی رابردوو (موقەدەم سامان رەمەزان) کاتێک بەڕێوەبەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی بوو؛ دەستگیرکراو تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل درایە پاڵی و دواتر لەدادگای کەرکوک بە 5 ساڵ سزادرا