پارێزگاری کەرکوک
plus4
berî 1 saet

🔻 پارێزگاری کەرکوک: کارەباو سووتەمەنیی تەواو بۆ خەڵکی شارەکە دابین بکەن

 

ڕێبوار تەها؛، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ هەریەک لەفەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای کەرکوک، میکانیزم و هەوڵەکانی دابینکردنی کارەباو سووتەمەنییان لەتەواوی پارێزگاکە تاوتوێکرد.

پارێزگاری کەرکوک، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بەخستنەگەڕی هەوڵەکانیان و بەدواداچوونی بەردەوام، بەمەبەستی دابینکردنی کارەبای پێویست و دابینکردنی سووتەمەنی و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵیاندا.