plus4
berî 2 saet
پارێزگاری کەرکوک پەرەسەندنە ئەمنییەکان و دۆخی بازاڕ تاوتوێدەکات
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی کرد بە ئامادەبوونی فەرماندەی پۆلیس و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ئێستا تاوتوێ کران و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و چەسپاندنی سەقامگیری.
هەروەها جەخت لە فراوانترکردنی ئەو هەڵمەتە ئەمنییانە کرانەوە کە ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی نرخی کاڵاو شتومەک بازاڕەکاندا.





