plus4
berî 2 saet
خەونەکەیان بەدیهات
ئەو بڕیارەی ساڵەهایە جوتیارانی ڕەسەنی کەرکوک چاوەڕێی بوون
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک، نووسراوێکی ئاراستەی هەریەک لەهۆبە کشتوکاڵییەکانی (کەرکوک و پردێ و شوان و سەرگەڕان و بەشیرو یایچی و لەیلان و قەرەهەنجیر) کردووە.
بەپێی نووسراوەکە، بڕیاردرا هەرچی گرێبەستی عەرەبی هاوردەیە لەسەر زەوی کشتوکاڵیی کوردو تورکمانە کە بڕیاری29 دەیگرێتەوە، واتا زەوییە داگیرکراوەکان هەڵبووەشێتەوە.
بەپێی نووسراوەکە، بڕیاردرا چیتر گرێبەستی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانە بۆ عەرەبی هاوردە نوێ نەکرێتەوە، هەرکەسێکیش پابەندی ئەم بڕیارەوهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان نەبێت، بەرپرسیار دەبێت.




