plus4
berî 1 saet
ئاڵا تاڵەبانی: ئیدارەدانی كەركوك ئاسان نییە و دەبێت پشتیوانی رێبوار تەها بین
ئاڵا تاڵەبانی لەمیانی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: گەڕانەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كوردو یەكێتی كارێكی زۆر باشبوو بەتایبەت كە رێبوار تەها كوڕێكی دڵسۆز و خەمخۆر و شایستەیە.
دەشڵێت: ئیدارەدانی كەركوك كارێكی ئاسان نییە چونكە دۆخێكی ئاڵۆزی هەیە و كێشەی هەرێمایەتی و عێراقیشی هەیە، تەنانەت دۆستەكانمان لەعێراق لەباسی كەركوكدا هاروِانین و دروشمیان جیاوازە.
ئاڵا تاڵەبانی ئەوەش دەخاتەڕوو كە ئێستا رێبوار تەها لەو پۆستەدا دەبینم، بەدەستكەوتی دەزانم و دەبێت هەمومان پشتیوانی بین تاوەكو ئەو پۆستە لەدەستمان بمێنێتەوە.
تاڵەبانی نایشارێتەوە كە مانەوەی پۆستەكە لەدەستی كورددا پەیوەندی دۆخی ململانێی ناوچەكەو هاوپەیمانێتییەكانەوە هەیە، عەرەبیش داوای نەكردووە چونكە رێبوار تەها مامەڵەیەكی باش و دروستی لەگەڵ هەموان هەبوە و بەباشیش ئیدارەی كەركوك كردووە.





