خێمە
plus4
berî 1 saet

🔻 پەیامی دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز - کەرکوک:

🔶 ئەمڕۆ، دوای دوو ساڵ و دوو مانگ لە خۆڕاگری، لەناو سەختی و سەرما و گەرمادا، دوای هەڵدانی خێوەتی ناڕەزایەتی دژی داگیرکردنی ماڵ و حاڵمان و دژی سەپاندنی عەسکەرتارییەت بەسەر گەڕەکەکەماندا، وەکو دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز ڕایدەگەیەنین کە کۆتایی بە مانگرتنەکەمان دەهێنین و خێمەی ناڕەزایەتییەکەمان هەڵدەگرین.

🔶 چارەسەركردنی كێشەی گەڕەكەكەمان و گەیشتن بەم دۆخەی ئـەمڕۆ، بەرهەمی دانایی و بەرپرسیاریێتی و هیمەتی بەڕێز (کاک ڕێبوار تەها) پارێزگاری کەرکوک بوو، کە بە شێوەیەکی مەیدانی هاتە گەڕەکەکەمان و پاش پەیوەندیكردن بە سوپاسالاری عێراق توانی کۆتایی بەو دۆخە نائاساییە بهێنێت کە زیاتر لەدوو ساڵ باڵی کێشابوو بەسەر گەڕەكەكەماندا.

🔶 سوپاسێكی تایبەتی خوشک و برا ڕۆژنامەنووسەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بكەین، کە لە ماوەی ئەم ٢٦ مانگەدا، لە کاتە هەرە سەختەکاندا، گەڕەکی نەورۆزیان چۆڵ نەکرد و بوونە هۆكاری گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی ئێمە بەهەمووان و بەگیانێكی بەرپرسیارانەوە ڕاستییەکانیان دەگواستەوە.