نەوتی کەرکوک
plus4
berî 3 saet

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمەوە هەناردەی دەرەوە دەکەین

 

حەیان عەبدولغەنی؛ وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان دەكەین.

وەزیری نەوتی عێراق؛ باسی پلانی داهاتووی وەزاەتەکەی کردو دەڵێت: پلانمان داناوە لەداهاتوودا ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی كەركوك، لەڕێگەی بۆری هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی دەرەوە بكەین.

وتیشی: ڕۆژی 23ی ئەم مانگە دوو ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی کراوە بۆ وەرگرتنی کێڵگەکانی رۆژئاوای قوڕنە 2و بەلەد لەپارێزگای سەلاحەدین، جەختیکردەوە کە ڕێککەوتنەکە زۆر گرنگە بۆ ئابووریی عێراق.

ئاشکراشیکرد کە لەئێستادا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە لەنێوان 200 بۆ 210 هەزار بەرمیلەو لەهەوڵدان بۆ زیادکردنی.