دەستپاکی
plus4
berî 2 saet

ژنە فەرمانبەرێكی خانوبەری كەركوك بە 12 ساڵ زیندانی سزادرا

 

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند ، دادگای تاوانەكانی كەركوك ، شەش بڕیاری تاوانباركردنی دژی ژنە فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی خانوبەری دووی كەركوك دەركردووە كە بۆ هەر بڕیارێكیان دوو ساڵ زیندانی بەسەر ئەو فەرمانبەرەدا سەپێندراوە كە كۆی سزاكان دەگاتە 12 ساڵ زیندانی .

دەشڵێت ، ئەو ژنە فەرمانبەرە كە جێگری بەڕێوەبەری هۆبە بووە لە خانوبەری كەركوك، دەستكاری تۆماری خانوبەرەی كردووە وەكو سڕینەوەو راییكردنی چەند مامەڵەیەكی فرۆشتنی خانوبەرە بەشێوەیەكی نایاسایی، ئەمە وێڕای ساختەكردنی مامەڵەی خانوبەرەو زیان گەیاندنی ئەنقەست بە پارەو بەرژەوەندی لەو شوێنەی كاری تێداكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ئەو ژنە فەرمانبەرە لەگەڵ تۆمەتبارێكی دیكە كە دۆسییەكەی جیاوازە ، مامەڵەی فرۆشتنی موڵكێكی جێبجێكردووە و ئیزبارەیەكی لاوەكی بەمەبەستی فرۆشتنی ئەو موڵكی كردوەتەوە و بەئەنقەست ئیزبارە سەركییەكی وونكردووەو پاشان دەستكاری ژمارەی سەرەكی ئیزبارەی ئەو موڵكەی كردووە كە سەر بە شارەوانی كەركوك، بەمەش زیانی بە مۆڵكی گشتی گەیاندووە.