قوتەیبە
plus4
berî 4 saet

ڕاکانی بچووک: دەبێت دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز دەربکرێن

 

قوتەیبەی کوڕی ڕاکان جبوری کە پەرلەمانتاری عێراقە دەڵێت: هەر لەسەرەتاوە وتمان ئەم ئیدارەیەی کەرکوک مەترسییەو ئەمڕۆ ڕوون بووەوە کە قسەکەمان لەجێی خۆی بوو.

کوڕەکەی جبوری دەشڵێت: لەپەرلەمان داوای پێکهێنانی لیژنە دەکەین بۆ دەرکردنی ئەو خێزانانەی لەگەڕەکی نەورۆز نیشتەجێن، بۆ ئەوەی دەربکرێن چوونکە ئەو خانووانە موڵکی ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگرییە.