كركوك
plus4
berî 6 saet

دۆسییەکەی محەمەد ئەمین بۆ دادگایەکی تر گواسترایەوە

 

محمد ئەمین نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان دەڵێت: دۆسییەکەم لەسەر داوای لایەنی سکاڵاکار کە سوپای عێراقە لەدادگای دووبزەوە گواستراوەتەوە بۆ دادگای تاوانەکانی کەرکوک.

دەشڵێت: ئەمڕۆ یەکشەممە 22 ی شوبات دەبێت لەدادگای تاوانەکانی کەرکوک ئامادەبم.

دوو سکاڵا لەدژی محەمەد ئەمین تۆمارکراوە؛ یەکەمیان لەلایەن ئەو سەربازەی لە گوندی شەناغە ملپێچەکەی ملی ناوبراوی راکێشاوە.

دووەمیشیان لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک تۆمارکراوە.

دوای چەندین دانیشتن بەهۆی ئامادەنەبونی لایەنی سکاڵاکار؛ هێشتا دۆسییەکە یەکلانەبوەتەوە.