کوژراو
plus4
berî 2 saet

🔻وردەکاری تاوانەکەی ئەمشەوی شۆراو

 

ئەمشەو لەگەڕەکی شۆراو کەسێک کوژراو بکوژەکەش لەلایەن بنکەی پۆلیسی رەحیماواوە دەستبەجێ دەستگیرکراو دانی بەتاوانەکەدا ناوە.

تاوانەکە لەنزیک کۆلێژی کشتوکاڵ رویداوە؛ ئەو پیاوەی کوژراوە ناوی ( ئومێد عەلی )یە تەمەنی 44 ساڵڵ بوە، چوەتە بەردەم ماڵی خزمێکی خۆی و منداڵێکیشی لەگەڵدا بوە؛ وادیارە کێشە لەنێوانیان هەبوە.

خاوەن ماڵەکەش تەقەی لێکردووەو کوشتوێتی.

دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی رەحیماوا بەسەرپەرشتی عەقید فەرهاد مەحمود بەڕێوەبەری بنکەکە گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.

بکوژەکە ناوی ( هـــ. ئ ) تەمەنی 35 ساڵەو دانی بەتاوانەکەدا ناوەو وتوێتی من کوشتومە چونکە بەردەوام هاتوەو شەڕی پێفرۆشتوین.

وتوشێتی؛ کوژراوەکە خزمایەتی هەیە لەگەڵمان.. ئێوارەی ئەمڕۆ هاتومەتە بنکەی پۆلیس و سکاڵاشم تۆمارکردووە.. چونکە ئەم پیاوە بەردەوام دێتە سەرمان و شەڕمان پێدەفرۆشێت.

بەوتەی پۆلیس؛ بەهۆی ژن و ژنخوازییەوە کێشە لەنێوان بکوژو کوژراودا هەبوە؛ تاوەکو ئەمشەو پەرەی سەندووەو کوشتنی لێکەوتوەتەوە.