تەقیمەوە
plus4
berî 6 saet

کۆمپانیای نەوتی باکور لەبارەی تەقینەوەی بۆڕییە غازییەکەی باجوان رونکردنەوە دەدات

 

کۆمپانیای نەوتی باکور رایگەیاند تەقینەوەی بۆری غازی سەر بە وێستگەی AB2 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی بووە.

دەشڵێت لە کاتژمێر 3و 20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە بۆڕییەکە گڕی گرتووە بەهۆیەوە ئاگر لە نزیک وێستگەکە کەوتووەتەوەو کاتژمێر پێنجی بەیانیش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە بێ ئەوەی زیانی گیانی لێیکەوێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەئێستادا دەستکراوە بە دووبارە وەگەڕخستنەوەی بۆڕییەکە.