عەبدوللە
plus4
berî 1 roj

🔻چارەنوسی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك کە بایکۆتیان کردووە یەکلایی دەکرێتەوە

 

عەبدوڵڵا میرەویس ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، پێڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەموارکراوەتەوەو بۆ لەمەودوا دانیشتنەکانی ئەنجومەن دوو هەفتە جارێک ئەنجام دەدرێت.

وتیشی لەدانیشتنی داهاتوودا چارەنوسی ئەو ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکلایی دەکرێتەوە کە بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگایان کردووەو دەوام ناکەن.

لەئێستادا چوار ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنیان کردووە کە پێکدێن لە دوو ئەندامی پارتی و راکان جبوری و ئەندامێکی بەرەی تورکمانی.

بەپێی یاسای ئەو پارێزگایانەی رێکنەخراون لە هەرێمێکدا ، هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگا ئامادەی چوار دانیشتنی لەسەر یەکی ئەنجومەن نەبێت بە دوورخراوە لەقەڵەم دەدرێت.