سەدام
plus4
berî 2 saet

سەدام حسێن: پشتگیری مانەوەی ئەو ئەفسەرانەم کە کەرکوکی نین

 

پەرلەمانتار سەدام حسێن ( محەمەد عەلی ) دژایەتی خۆی بۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەردەبڕێت کە بۆ رەتکردنەوەی دانانی ئەفسەرانی پارێزگاکانی ترە لەپۆستە ئەمنییەکانی کەرکوک.

دەشڵێت: ئەو ئەفسەرانە هەرچەندە لەدەرەوەی کەرکوکەوە هاتون بەڵام خۆیام سەلماندووەو ئاسایشی وسەقامگیری شارەکەیان پاراستووە.

سەدام حسێن نعێمی کە ئێستا ناوی خۆی بۆ محەمەد عەلی گۆڕیوە دەڵێت: پشتگیری لەبڕیارەکەی وەزیری ناوخۆ دەکەم و دژی دوورخستنەوەی ئەو ئەفسەرانەم لەکەرکوک.