plus4
berî 2 saet
ئاگادارییەک لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوکەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک دەڵێت: لەرۆژی 1ی ئاداری 2026 دەستدەکرێت بەگرتنەبەری ئەم رێوشوێنانە:
هەموو ئەو گەراج و خانوو دامەزراوانەی پارەی ئاو نادەن؛ روبەروی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێنەوەو سزای پێبژاردن دەکرێن.
هەر خانوو و دوکانێک یاخود باڵەخانەیەک زیاد لە بۆڕییەکی راکێشابێت لەدەرەوەی رێنماییەکان؛ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
لێپرسینەوە لەگەڵ هەر بەشداربویەک دەکرێت سەعاتی ئاوی نەبەستبێت.
لێپرسینەوە لەهەر کەسێک دەکرێت ئاو بەفیڕۆ بدات و شەقام و ئۆتۆمبێل بشوات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک داوا دەکات هاوڵاتیان پەلە بکەن لە لابردنی زیادەڕۆییەکان و سەردانی فەرمانگەی ناوبراو بکەن بۆ دانانی سەعاتی ئاو.
داواش دەکات هاوڵاتیان هاوکاریان بن و ئاگاداریان بکەنەوە لەهەر حاڵەتێکی بەفیڕۆدانی ئاو




