بەنزینخانە
plus4
berî 2 saet

🔻مەنتوجاتی کەرکوک: ئاگاداربن لەم کاتانەدا مەچنە بەنزینخانەکان چونکە دادەخرێن

 

🔶 لقی كەركوكی كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكان، گۆڕانكاری لەكاتی كاركردنی وێستگەكانی دابەشكردنی بەنزین ( بەنزینخانەكان ) كردووە بەم شێوەیەی خوارەوە:

🔶 رۆژانە بەنزینخانە حكومی و ئەهلییەكان بۆ ماوەی كاتژمێرێك و 30 خولەك لەكاركردن دەوەستن← ( 30 خولەك پێش بەربانگ و کاتژمێرێک دوای بەربانگ ).

🔶 ئەم بەنزینخانانە تاوەكو كاتژمێر 10ی شەو لەكاركردن بەردەوام دەبن↓

1- 10 نیسان

2- مەركەز متەوەرە

3- غەرناتە

4- كەركوك سەلام

5- ئەندەلوس

🔶 ئەم بەنزینخانانە بەسیستمی 24 كاتژمێری كاردەكەن:

- شەرقییە

- عوقبە بن نافع

🔶 ئەو بەنزینخانانەی 24 کاتژمێری کار دەکەن؛ لەکاتی پارشێو بۆ ماوەی کاتژمێرێک دادەخرێت.