plus4
berî 2 saet
لەکەرکوک خواردنەوە کحولییەکان قەدەغە دەکرێن
بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی عێراق، لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا، سەرجەم دووکان و کۆگاو یانەکانی خواردنەوە کحولییەکان دادەخرێن؛ بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆی عێراق، شاری کەرکوکیش دەگرێتەوە.
بەپێی ئەو بڕیارە، خواردن و خواردنەوە لەشوێنی گشتی قەدەغە دەکرێن؛ کردنەوەی چێشتخانەو یانەی کۆمەڵایەتی ئۆتێلەکان و کافییەکان و چایخانەکان بەڕۆژ قەدەغەیە جگە لەوانەی بەفەرمی مۆڵەت لەلایەنی پەیوەندیدار وەردەگرن.




