پۆلیسی کەرکوک
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک داوا لەو پۆلیس وکارمەندانە دەکات کە بەهەر بیانویەک بێت پێشتر هەڵهاتوون یا دەستیان لەکێشاوەتەوە بەپێی مادەی (٤٧/ پێنجەم/ ج) لەپڕۆژە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ سەردانی یەکەکانی پێشوی خۆیان بکەنەوە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا بەپێی ئەم مەرجانەی خوارەوە:-

١- نابێت پێشتر بەگرێبەست دامەزرابێت ودامەزراو نەبێ لەلایەن دەسەڵاتی خۆجێی وهاوپەیمانان.

٢- دەبێت پێشتر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ دامەزرابێت..

٣- تۆمەتبار نەبێ بەئەنجامدانی تاوان وزیندانی کراو نەبێت..

٤- لەو کەسانە نەبن کەڕەوانەی خانەنشینی کراون یاخود تەمەنی یاساییان تێنەپەڕاندبێت

٥- پشکنینە پزیشکیەکانیان بەسەرکەوتویی تێپەڕاندبێت.