plus4
berî 2 saet
لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکور پۆلیسێک خۆی کوشت
سەرچاوەیەک لە ئاژانسی plus4ی راگەیاند، لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکور پۆلیسێک فیشەکێکی بەخۆیەوە ناوەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی plus4 ئەو کەسەی خۆی کوشتووە پۆلیسی وزەیەو ناوی نەوزاد محەمەد رەحیمە.
شەوی رابردووش لە گەڕەکی شۆراو کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بەناوی « عەلی ئوسامە عوسمان» کە دەوترێت پاسەوانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوکە، بەروداوێکی تەمومژاوی گیانی لەدەستداوە.
هەرچەندە پۆلیس کەرکوک لەشوێنی رووداوەکەبوون و دەستیان بە لێکۆڵینەوەکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردوەتەوەو نازانرێت خۆی کــــ.ـــوشتووە یاخود کـــ..ـــوژراوە.




