Plus4
berî 2 saet
🔻کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
،
شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی شۆراوی کەرکوک کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بەناوی « عەلی ئوسامە عوسمان» کە دەوترێت پاسەوانی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوکە، بەروداوێکی تەمومژاوی گیانی لەدەستداوە.
هەرچەندە پۆلیس کەرکوک لەشوێنی رووداوەکەبوون و دەستیان بە لێکۆڵینەوەکردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردوەتەوەو نازانرێت خۆی کــــ.ـــوشتووە یاخود کـــ..ـــوژراوە.
هاوکات بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار، بەگومانی تێوەگلانیان لە رووداوەکە چەند کەسێک دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دە٨کرێت.




