plus4
berî 1 saet
لەکەرکوک رویداوە.. چەندین حاڵەتی قۆپییەکردن ئاشکرابووە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاشکرایکرد، بە هاوکاریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، زیاتر لە حاڵەتێکی فێڵکردنیان و هەوڵی گزیکردنیان ئاشکرا کردووە لە کاتی تاقیکردنەوە بەراییەکاندا، لەوانە ئەو حاڵەتانەی کە لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و کەرکوک ئاشکرابوون، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکارانەی کە بۆ پاراستنی تاقیکردنەوەکان و دەستەبەرکردنی دادپەروەری لە نێوان خوێندکاراندا پەسەندکراون.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە دووپاتی کردەوە، ژمارەیەک خوێندکار هەوەڵی فێڵکردنیانداوە لەکاتی تاقیکردنەوەکادا و یەکێک لە فێڵەکان بەشێوەیەک بووە کەسێک خۆی وەکو خوێندکارێک ناساندووەو هاتووە لە جێی ئەو خوێندکارە تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات و لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەناو هۆڵەکاندا ئاشکرابوو و گیراوە.
دەشڵێت، ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان لە بەرامبەر گیراوەتەبەر.




