پرۆژەی ئاو
plus4
پێش کاتژمێرێک

رۆژەی ئاوی تازە تەواو بووەو بەشێوەیەکی ئەزموونی دەخرێتەکار

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی کەرکوک تەواوبوونی پڕۆژەی ئاوی تازەی لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.

بەپێی وتەی عەمار عادل بەڕێوەبەری گشتی ئاوی کەرکوک، تیمە ئەندازیاری و تەکنیکییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، پڕۆژەی ئاوی تازەیان لە پارێزگای کەرکوک تەواوکردووە و دەستیان بە کارەکانی بەشێوەی ئەزموونی کردووە.

دەشڵێت. پڕۆژەکە بە توانای دوو هەزار مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا کاردەکات و بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکانی پارێزگای کەرکوک دادەنرێت، بەشێوەیەک ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە 150 هەزار کەس لە ناحیەی تازە و 15 گوندی دیکەی دەوروبەری دابین دەکات.