plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕیی ژووری بازرگانیی كەركوك ئەنجامدراو كەس تێیدا دۆڕاو نەبوو، بەڵکو سەرجەم كاندیدان سەركەوتن.
لەهەڵبژاردنەكەدا 10 كەس خۆیان كاندید كردبوو، هەر 10 کەسەکە بوونە ئەندامی دەستەی كارگێڕی و بڕیارە دوای پەسەندكردنی ناوەكانیان، لەنێوان خۆیان سەرۆك و جێگری سەرۆک هەڵبژێرن.
ئەندامانی دەستەی كارگێڕی ژوری بازرگانی لەكوردو توركمان پێكهاتوون و لەمێژوی كەركوكدا یەكجارێك عەرەبێك وەكو ئەندام ژورەكە تۆماركراوە




