plus4
پێش کاتژمێرێک
پارێزگاری کەرکوک کارئاسانیی بۆ رۆژنامەنووسان دەكات
لە نووسراوێکدا ، ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک داوا لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و ئۆپەراسیۆنەکانی خۆرهەڵاتی سەڵاحەدین و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەکات کارئاسانی تەواو بۆ هاتوچۆی رۆژنامەنووسان بکەن (ئەوانی باجی رۆژنامەنووسانیان پێیە) ، ئەویش وەکو پاڵپشتی و پێزانینێک هەروەها لەپای پشتیوانیکردنیان لە ئیدارەی کەرکوک و دەزگاکانی دەوڵەت و کاری هێزە ئەمنییەکان.




