داعش
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

دوو هەزار زیندانیکراوی د11عـ.ـش بۆ گرتووخانەکانی عێراق گواسترانەوە

 

سوپای ئەمریکا؛ دوو هەزار دەستگیرکراوی د11عـ.ـشی لەکۆی حەوت هەزار دەستگیرکراو، لەگرتووخانەکانی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ گرتووخانەکانی عێراق گواستەوەو پرۆسەکەش بەردەوامی پێدەدرێت.

تۆڕی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی، لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقییەوە ئاشکرایکرد: تائێستا نزیکەی دوو هەزار دەستگیرکراوی د11عـ.ـش بۆ عێراق گواستراونەتەوە، ئەمەش دوای هەڵهاتنی بەکۆمەڵی ئەو دەستگیرکراوانە لەهەندێک گرتووخانەی سوریا دێت.

جەختیشدەکاتەوە: پرۆسەی گواستنەوەی دەستگیرکراوان بۆ عێراق بەردەوامی دەبێت، چوونکە باشترە ئەوان لەگرتووخانەکانی عێراق بن، چوونکە پارێزراو دەبن، نەک نیگەرانی هەڵهاتنیان بین لەسوریا.

پێشتریش فایەق زێدان؛ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند‌: وڵاتەکەی ئامادەیە مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی هەموو تۆمەتبارانی د11عـ.ـش بکات، چ عێراقییەکان و چ بیانییەکانیش.

جەختیشیکردەوە: عێراق ئامادەیە بۆ دادگاییکردنیان بەپێی یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان، بەجۆرێک دادپەروەری بۆ زیندانیکراوان بەدیبهێنێت.

هەرچی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤە، نیگەرانن لەم کارەو گومانیان لەتوانای عێراق هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو ژمارە زۆرەی دادگاییکردن بەشێوەیەکی دادپەروەرانە.