plus4
پێش کاتژمێرێک
پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، بەشی نەهێشتنی تاوان سێ کەسیان دەستگیرکردووه، کە کچێکی هەرزەکاریان هەڵخەڵەتاندووەو لەیەکێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە هێناویانە بۆ کەرکوک بەمەبەستی دەستدرێژیکردنە سەری.
دەشڵێت، ئەو سێ کەسە سێ رۆژ کەچە هەرزەکارەکەیان لەنێو حانویەکی چۆڵدا هێشتوەتەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو هەرسێ دەستگیرکراوەکان دانان بەتاوانەکەیاندا ناوەو رەوانەی دادگاکران بەمەبەستی سزادانیان.





