بەعسی
plus4
پێش کاتژمێرێک

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و زانیاریی سەربازی حـ.ـەشد لەکەرکوک، لێپرسراوی پێشووی حزبی قەدەغەکراوی بەعسی لەپارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد.

لەڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا دەڵێت: مەفرەزەکانیان دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی دادوەر، توانیویانە بەپشتبەستن بەماددەی (١٠)ی یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس، تۆمەتبارەکان دەستگیربکەن.

تۆمەتبارەکە کە ناوی (ج.س.ح)ە، پۆستی بەرپرسی باڵی مەدەنیی حزبی هەڵوەشاوەی بەعس لەناحیەی زابی سەر بەقەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوک هەبووە.