plus4
پێش کاتژمێرێک
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی پارێزگاكە بۆ سبەینێ چوارشەممە بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە.
پارێزگار ڕێبوار تەها لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە لە پشووی فەرمی لە پارێزگاکە بۆ سبەینێ چوارشەممە لە تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگادا، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان (ئەوانەی ئەرکەکانیان بە شێوەی شەو و ڕۆژ بەردەوامە).
هەروەها (زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگاکان) سەرپشک کران لە ڕاگەیاندنی پشوو یان بەردەوامبوونی دەوام بەپێی پابەندییەکانیان.




