ئاڵا
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

کچە پەرستارە تورکمانەکانی کەرکوک ئاڵای حزبێکی تورکمان لەنەخۆشخانەیەکی شارەکە هەڵدەواسن

 

چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا، وەک هاوسۆزی و پشتیوانی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا، چەند پەرستارێکی کچی کورد لەنەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک، ئاڵای کوردستان و دروشمی 2+2=1 و وێنەی قژی کەزی کراویان بۆ چەند چرکەیەکی کەم و تەنها بۆ وێنەگرتن لەدەرگاو دیواری چەند ژوورێکی نەخۆشخانەکە دا.

لەدژی ئەو هەڵوێستەو وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو کارەی پەرستارە کوردەکان، کچە پەرستارە تورکمانەکانی نەخۆشخانەکە، ئاڵای حزبێکی دیاریکراوی تورکمان لەنێو نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک دادەنێن.

ئەم کارەی ئەو پەرستارە تورکمانانە، بەپاڵپشتیی بەڕێوەبەرەکەیان ئەنجامدراوە کە ئەویش تورکمانە.