plus4
پێش ٢ کاتژمێر
پەروەردەی کەرکوک: ئەوانەی دێن بۆ تاقیکردنەوەی دەرەکی بێ ئەم بەڵگەنامانە ناتوانن تاقیکردنەوە ئەنجامبدەن
پەروەردەی کەرکوک ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکات کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دەرەکی ئەنجامبدەن تا ئەم ڕێنمایی و داواکارییانە جێبەجێبکەن.
لەو ئاگادارییەدا حسێن عەلی ڕەشید؛ بەڕێوەبەری بەشی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان لەپەروەردەی کەرکوک هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی تاقیکردنەوەی دەرەکی ئەنجامدەدات و دەڵێت ئەم چەند ڕێنماییە جێبەجێبکەن:
دڵنیابن لەهێنانی ناسنامەی نیشتمانی.
هێنانی وێنەیەکی کەسی کە هاوشێوەی ئەو وێنەیە بێت کە پێشکەشدەکرێت لەکاتی داواکاریی تاقیکردنەوەی دەرەکی لەیەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوەکاندا کە پێنجشەممە دەبێت.
ئەو خوێندکارانەی ئەم بەڵگەنامانە نەهێنن، ناتوانن تاقیکردنەوەکانیان ئەنجامبدەن




