كركوك
plus4
پێش 12 کاتژمێر

 جارێکیتر دادگای دووبز دۆسیەی دادگاییکردنی نوێنەری جوتیارانی کوردی کەرکوکی دواخست

 

محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی کوردی سەرگەڕان بە plus4ی ڕاگەیاند: دادگای دووبز جارێکیتر بڕیاردانی لەسەر دۆسیەکەی دواخستووە.

وتیشی: بڕیاری دواخستنەکە لەسەر داوای سکاڵاکاران بووەو داوایانکردووە دادگاییکردنەکە لەدادگای دووبزەوە بگوازرێتەوە بۆ دادگای کەرکوک.

یەکێک لەسکاڵاکان لەلایەن ئەو سەربازەوە تۆمارکراوە کەهەوڵیدا بەملپێچەکەی لەسەر تراکتۆرەکەی بیهێنێتە خوارەوەو دووەمیشیان لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکەوە تۆمارکراوە