ریفراندۆم
plus4
پێش ٢ ساڵ

بەپێی زانیاریەکانی پڵەس فۆڕ کەلەسەرچاوەیەکی ئەمنی پارێزگاکەوە دەستی کەوتووە وابڕیارە سبەی پێنجشەمە بەشێک لەو ئەفسەرو پۆلیسانەی کوردن وسەر بەهێزەکانی ناوخۆی عێڕاقین لەیەکێک لەبنکەکانی پۆلیسی کەرکوک بەهۆی بەشداری کردنیان لەڕیفڕاندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٧ دادگایی بکرێن، هەر چەندە ئەو پۆلیس وئەفسەرانە چەندین جار باسیان لەوە کردووە بەڵگەی پێویستیان هەیە ودەتوانن بیخەنەڕوو کە ئەوان بەشدارییان لەو پرسە نەکردووە بەڵام دادگایی کردنیان بۆ داخستنی ئەو کەیسەو کۆتایی پێهێنانیەتی، دادگایی کردنەکەش لەلایەن دادگای سەربازی موسڵەوە دەبێت کە بەشێک لەو دادوەرانە لەهەفتەیەکدا دوو ڕۆژ لەکەرکوک دەوام دەکەن تا ڕێکارەکان ئاسان تر بێت .