plus4
پێش 3 کاتژمێر
وەک ڕێزێک بۆ بەرخۆدان و گیانفیدایی ئەحمەد هێمن؛ گەنجە خۆبەخشەکەی کەرکوک کە یەکەم شەهیدی باشووری کوردستان بوو لەڕۆژئاوای کوردستان، لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها ڕەسوڵ و وەک کارێکی بەنرخی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بەمزووانە پەیکەرێک بۆ شەهیدی ناوبراو دروستدەکرێت.
بڕیارە پاش تەواوبوونی، پەیکەرەکە لەشاری کەرکوک و زێدی لەدایکبوونی شەهید ئەحمەد هێمن لەشوێنێکی گونجاوی شارەکە دابنرێت، ئەویش وەک سیمبولی یەکڕیزیی کورد.
بڕیاروایە پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرسازی دیاری شاری کەرکوک سامان ئەبوبەکرەوە دروستبکرێت.




