پەیامی هاوخەمی
plus4
پێش 5 کاتژمێر

ئاسۆ مامەند؛ پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی شەهید ئەحمەد هێمن دەکات

 

ئاسۆ مامەند؛ سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی شەهید ئەحمەد هێمن دەکات و هاوخەمیی خۆی بۆ تەواوی بنەماڵەو کەسوکارەکەی دەردەبڕێت.

🔸 دەقی پرسەنامەکە:

بەڕێزان/ خانەوادەی تێکۆشەرو کوردپەروەری شەهید (ئەحمەد هێمن)

بەخەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، یەکێک لە ڕۆڵە قارەمانەکانی کەرکوک و نیشتمان، شەهید (ئەحمەد هێمن) لە پێناو بەرگریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان، گیانی خۆی کردە قوربانی.

شەهیدبوونی کاکە (ئەحمەد هێمن) لە ڕۆژئاوای کوردستان، جارێکی تر ئەو ڕاستییەی بۆ دوژمنان سەلماندەوە، کە کوردستان یەک سنوور و یەک نیشتمانە و هەرگیز جیا ناکرێتەوە.

شەهید (ئەحمەد هێمن) بە خوێنی ئاڵی، سنوورە وەهمییەکانی تێپەڕاند و پیشانی دونیایدا کە هەموو کوردێک ئامادەی قوربانی و فیداکارییە لە پێناو کوردستان.

بۆ ئەم کۆستە دڵتەزێنە، سەری ڕێز و وەفا بۆ شەهید (ئەحمەد هێمن) و سەرجەم شەهیدانی کورد و کورستان دادەنەوێنین، و پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەی دەکەین.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

ئاسۆ مامەند

سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان