زیندانی کردن
plus4
berî 1 meh

دادگای تاوانەکانی کەرکوک پێنج بڕیاری زیندانی قورسی بۆ کارمەندێکی پێشوی بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانوبەرەی کەرکوک دەرکرد کە کۆی گشتی 10 ساڵ زیندانی دەکات، بەهۆی دەستکاریکردنی تۆمارەکانی چەند موڵکێک.

دەستەی دەستپاکی عێراق لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت: فەرمانبەرەکە لەگەڵ تۆمەتبارێکی دیکە تێوەگلاوە لە دەستکاریکردنی تۆماری موڵکەکان و مامەڵەی فرۆشتن و گۆڕینی ژمارە و ژمارەی تۆمارەکانی دابەشکردن لە چەند فایلێکدا بەمەبەستی شاردنەوەی بەراییەکانی موڵکەکان.

هەروەها دەڵێت تۆمەتبارەکە بە هاوکاری تۆمەتبارێکی دیکە، ژمارەی موڵکێکی دیکە و ژمارەی تۆماری دابەشکردنەکەی لەسەر بەرگی فایلەکە گۆڕیوە، پێچەوانەی یاسا مامەڵەی فرۆشتنی موڵکەکەی کردووە.