شەهید بوون
plus4
پێش 6 کاتژمێر

بەفەرمی شەهیدبوونی گەنجە کەرکوکییەکە پشتڕاستکرایەوە

 

دوای ئەوەی لەئێوارەی ئەمڕۆوە هەواڵی شەهیدبوونی گەنجێکی کەرکوکی بەناوی ئەحمەد هێمن؛ لەڕۆژئاوا لەمیدیاکاندا بڵاوبووەوە، بەڵام خانەوادەکەیشی بەفەرمی پشتڕاستیان نەکردەوە.

کەمێک بەر لەئێستا بەفەرمی سەرچاوەیەک لەڕۆژئاواوە بە plus4ی ڕاگەیاند: ئەحمەد هێمن؛ی تەمەن 23 ساڵان، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشی درۆنی چەتەکان لەشاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان شەهیدبووە.

ئەحمەد هێمن بەر لە 10 ڕۆژ بۆ پاڵپشتی و هاوکاریی خوشک و براکانی بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان چوو، لەبەرەکانی پێشەوەی شەڕ بوو تاساتی شەهیدبوونی.

بەمەش باشووری کوردستان بووە خاوەنی یەکەمین شەهیدی بەرگری لەخوشک و براکانی لەڕۆژئاوا کە ئەویش گەنجێکی شاری کەرکوکە.