سامان مةجيد
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

دوای ئەوەی لەكەركوك خوێندكارێكی كورد لەسەر وێنەكێشانی ئاڵای كوردستان لەوانەی هونەر لەقوتابخانە فەسڵكرا، یاریدەدەری پەروەردەی گشتی لەرێگەی پڵەس فۆرەوە دڵنیاییدا كە قوتابییەكە دەگەڕێتەوە خوێندن و ئیدارەی قوتابخانەكەش روبەڕوی لێكۆڵینەوە دەبێتەوە.

 

سامان مەجید یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی كەركوك بە plus4ی راگەیاند: لەگەڵ ئیدارەی قوتابخانەكە قسەم كردو فەسڵكردنەكەیم هەڵوەشاندوەتەوەو تاقیكردنەوەكەشی دووبارە دەكاتەوە و لەسبەیەوە دەوام دەكات و هیچ كێشەیەكی نابێت.

 

وتیشی، پارێزگاری كەركوك خۆی لەسەر هێڵە، رێگا نادەین كەس ئەم بابەتە بقۆزێتەوەو ململانێی رەگەزپەرستانە زیندووبكاتەوە.

 

ئەو بەرپرسیەی پەروەردە ئەوەشی خستەڕوو كە ئەگەر كەسوكاری قوتابییەكە سكاڵا تۆمار بكەن ئەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەكە دەدرێتە لیژنەی لێكۆڵینەوەو ئەوەی كردوێتی نایاساییە و سزای دەدرێت.