plus4
پێش کاتژمێرێک
پەیامێکی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی ڕزگارکردنی کۆبانی لە دەستی دآآعــ..ــش:-
دوای یانزە ساڵ لەو سەرکەوتنە مێژووییە، جارێکی دیکە شاری کۆبانی دەکەوێتە بەر هێرش و گەمارۆدان و فشاری بەردەوام.
بەئامانجکردنی کۆبانی لەئێستادا، هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕەمزی سەرکەوتن بەسەر دا۱۱عــ،،ــشدا و هەوڵێکە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە شارێک کە پڕۆژەو خەونی د۱۱اعــ،،ــشی شکاند.
پابەندی تەواوی خۆمان بۆ درێژەدان بە شەڕی د۱۱عــ،،ـــش دووپاتدەکەینەوە و هۆشداریش دەدەین، هەر ناسەقامگیرییەک لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دروست دەکات.
ئێمە پەیامێک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین: پاراستنی دەستکەوتەکانی سەرکەوتن بەسەر دا۱۱عـــ،،ـــشدا تەنها بژاردەیەکی سیاسی نییە بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی ئەخلاقی و یاساییە.
بێدەنگی سەبارەت بەو گەمارو و پەلامارانەی روبەڕووی کۆبانێ دەبێتەوە پێچەوانتی ئەو قوربانیدانەیە کە لەپێناو تێکشکاندنی تیــ،،ــرۆر نراون.




