كركوك
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

عەلی حومادی جێگری پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری پلاندانانی ستراتیژی و وەبەرەهێنان بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لەئێستادا ئابوری کەرکوک تەنها پشت بە نەوت و پترۆدۆلار دەبەستێت و ئەمەش بەس نییە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەو ئاوەدانکردنەوەی کەرکوک.

دەشڵێت، شارەزایان بەرچاورونییەکی ئابورییان بۆ هەمەجۆرکردنی داهات و ئابوری کەرکوک داناوە کە خۆی لەچەلاککردنی هەردوو کەرکوک گەشتوگوزارو کشتوکاڵ دبینێتەوە، ئەمە وێڕی پشتیوانیکرنی کەرتی پیشەسازی.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەیانەوێت لەڕێی ئەو هەنگاوەیانەوە بەهەمان شێوە رێژەی بێکاری کەمبکەنەوەو هەڵی کار بڕەخسێنن.