Plus4
پێش ٢ کاتژمێر
مەزڵوم عەبدی: پێشنیازی وەزیری بەرگری و پارێزگاری حەسەکەمان پێدراوە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە :
- پەیوەندیمان لەگەڵ دیمەشق هەیە و دانوستاند بەردەوامە
- ئەگەر داخوازییەکانمان جێبەجێنەکرێت، هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ ناکەین.
- بە پێی ڕێکەوتنەکان هیچ پێکدادانی سەربازی لە ناوچە کوردییەکان ڕوونادات
- مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، د. بەرهەم ساڵح، لەتیف ڕەشید، بافڵ تاڵەبانی، لەگەڵمانن و سوپاسیان دەکەین.
- سوپاسی خۆپیشاندانی بەرفراوانی کوردانی هەموو جیهان دەکەین.
- جێگەی خۆشحاڵییە کە جارێکی تر ڕۆحی یەکگرتوویی کورد، هاوشێوەی ئەو گیانە فیداکارییەی لە 2014 لە کۆبانێ بینیمان، زیندوو بووەتەوە.
- لە دانوستاندا لەگەڵ دیمەشق بگەینە هەر ئەنجامێک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین
- لە دانوستاندنەکاندا داوای مافی شارێکی دیاریکراومان نەکردووە، بەڵکو داوای هەموو مافی خاکی کوردستانمان کردووە بە گرێ سپیشەوە.
- ئێمە وەک هەمیشە مەزڵوم بووین هەرگیز بەشێوازی ڕەگەزپەرستانە هەڵسوکەوتمان لەگەڵ کەس نەکردووە




