دەستگیرکردن
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ئەو کەسەی تۆمەتباربوو بە سوتاندنی هاوژینەکە لەرێگەی تێزابەوە دەستگیرکرا

 

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو کەسەی راگەیاند کە ئەمڕۆ بە سوتاندنی هاوژینەکەی بەتێزاب تۆمەتبارکرابوو.

سەرچاوەیەک لەپۆلیس بە plus4ی راگەیاند: ژنەکە تەمەنی 37 ساڵە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر دەرکەوت بەمادەی تێزاب بەشێکی جەستەی سوتێندرابوو؛ ئیفادەی لێوەرگیراوەو هاوسەری پێشوی بەدەستدرێژییەکە تۆمەتبارکردبوو کە بەرەو شوێنێ نادیار هەڵاتبوو.

وتیشی؛ دوای دەرچونی فەرمامی دەستگیرکردن، راستەوخۆ بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار ( جانب الكبير ) و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی ئازادی توانرا لەماوەی دوو کاتژمێردا، تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت و روبەروی یاسا بکرێتەوە.