pavl
plus4
berî 3 salan

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەستپێشخەرێكی بۆ نیوەندگیری نیوان رەوتی سەدرو سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاندووە.

 

بەپێی زانیارییەكان، چەند رۆژێكە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی بەگفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كردووە بەمەبەستی هێوكردنەوەی دۆخەكە و رەوانەوەی گرژییەكان.

 

لەئێستادا سەرۆكی یەكێتی گەڕاوەتەوە سلێمانی، بەڵام بڕیارە جارێكیتر بگەڕێتەوە بەغدا و گفتوگۆكانی لەگەڵ هەردوو لایەن درێژەی دەبێت.