plus4
پێش ٢ کاتژمێر
کەمێک پێش ئێستا لەدوای چەند رۆژێک لەشەڕو دانوستان؛ هێزەکەی هەسەدە کە لەنێو گرتوخانەی ئەقتان لەرەقە گەمارۆدرابون؛ دەرچون و بەرەو کۆبانێ بەرێگاوەن.
لەدوای کشانەوەی هەسەدە لەپارێزگای رەقە؛ ئەو هێزە بەسەرپەرشتی ( چیا کۆبانێ ) کە ئەرکیان پاراستنی گرتوخانەی ئەقتان بوو؛ کە زیاتر 2 هەزار سەرکردەو ئەمیری د١١عشی تێدایە.
شەڕڤانەکان چۆڵیان نەکردو تا ئەمشەو شەڕو بەرگریان کرد و ئامادە نەبون خۆیان رادەست بکەن.
ماوەی شەش رۆژە ئاوو کارەباو نانیان لەسەر بڕابوو؛ بەهەزاران چەکدار بەچەکی قورس و درۆن و تانک گەمارۆیانیان دابوو؛ دواجار دوای هەوڵێکی زۆر و بەدانوستان بەرانبەر دەرچونیان بەچەکەکانیانەوە بەرەو کۆبانێ گرتوخانەکەیان رادەست حکومەتی دیمەشق کرد.




