plus4
پێش 4 ڕۆژ
ئەفسەرێکی کەرکوک لەهەوڵی کوشتن رزگاری بوو
کەمێک پێش ئێستا لەرێگەی پشتوێنەیی کەرکوک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقە لەئۆتۆمبێلی ئەفسەرێک کرا و رزگاری بوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە plus4ی راگەیاند: ئۆتۆمبێلێک گەیشتوەتە تەنیشتن ئۆتۆمبێلی ئەفسەرەکەو چەکدارێک دەستڕێژی گولەی لێکردووەو فیشەک بەر جام و ئۆتۆمبێلەکە کەوتووەو ئەفسەرەکە رزگاری بوە.
وتیشی؛ ئەو ئەفسەرەی کراوەتە ئامانج پلەی ( رائید )ـــەو لەدەزگایەکی ئەمنیی تایبەتدا لەکەرکوک کار دەکات.
لەئێستادا لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووەو هێشتا ناسنامەی تەقەکەرەکان و هۆکارەکەشی روننەبوەتەوە.





